
لاوتارۆ مارتینێز
SNN Sport
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە رێگەی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیەوە وەڵامی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر فرۆشتنی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەی لاوتارۆ مارتینێز دەداتەوەو ئامادە نیە دەستبەرداری ببێت.
ماروتا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە لەسەر فرۆشتنی لاوتارۆ دەڵێت” هیچ بە نیاز نین لاوتارۆ مارتینێز بفرۆشین، ئەو یاریزانێکی لاوەو داهاتوویەکی تایبەتی هەیەو یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی کۆنتی راهێنەر، بە هیواین گرێبەستەکەی نەشکێندرێت کە 111 ملیۆن یۆرۆیەو نرخی هەڵوەشانەوەیەتی”.
دەشڵێت” لەئەگەری چوونی ئەو یاریزانە ئەوان بە هێنانی یاریزانێکی گەورە جێگرەوەی پڕ دەکەینەوە، یانەی ئینتەرمیلان یانەیەکی گەورەیەو یاریزانی گەورە نافرۆشێت، بەڵکو دەیکڕێت،بەڵام تا 7ی تەمووز ئەگەری شکانی گرێبەستەکەی هەیە، با ببینین بزانین یانەی بەرشەلۆنە بە تەمای چییەو چی دەکات، ئێمە نازانین ئەوان چی دەکەن، لە ئەگەری چوونی ئەم یاریزانە بە یاریزانی نایاب شوێنەکەی پڕ دەکەینەوە”.
ئەم قسانەی ماروتا لە کاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە هەموو هەوڵەکانی چڕكردووەتەوە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، کە نرخەکەی بە بێ گەڕانەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان 111 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی و یانە ئیتاڵیەکە دەیەوێت تەنیا بەم رێگەیە دەستبەرداری ببێت.
بەپێی زانیاری پێشووی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدریدیش چاودێری گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات و نرخەکەی لەیانە ئیتاڵیەکە پرسیوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


