وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكانى درێژ كرده‌وه

قەەدغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان درێژبكاته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێك كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، “وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڕیاریداوه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان تاوه‌كو 1ى ته‌موز، درێژبكاته‌وه به مه‌به‌ستى رێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “ئاڵوگۆڕى نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نێوان پارێزگاكاندا مانگى جارێك ئه‌نجامده‌درێت، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە داخراوی دەمێننەوە، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان بەپێی رێنماییەکانی پێشووتر بەردەوام دەبێت”.
له‌باره‌ى گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیشه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامبدرێت، ده‌مامك به‌كارنه‌هێنن و یه‌ك مه‌تر له دوورى یه‌كترى نه‌وه‌ستن به پێ بژاردن به بڕى 5 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن”.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه فه‌رمانبه‌رن له شارێك و له شارێكى تر داده‌نیشن ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێویسته له شاره‌كه‌ى خۆیان بمێننه‌وه و پێوستناكان هاتووچۆ بكه‌ن”، هاوكات له‌باره‌ى شۆفێرهكانیشهوه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “پێویسته شۆفێره‌كانى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت و كرێ، پابه‌ند بن به به‌ستنى ده‌مامك و به‌كارهێنانى ده‌ستكێش، به پێچه‌وانه‌وه به پێبژاردن به بڕى 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت”.
ده‌قى راگهیهنراوهكه:



More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


