دوو مووشه‌ك سه‌نته‌رى پاڵپشتى دیپلۆماسى له به‌غدا ده‌كه‌نه ئامانج

وێنه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناو سه‌نته‌ره‌كه‌دا | فۆتۆ: Ethan Hutchinson
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو مووشه‌ك له نزیك سه‌نته‌رى پاڵپشتى دیپلۆماسى له به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه كه به‌شێك له به‌رپرسانى هاوپه‌مانى نێوده‌وڵه‌تى تێدایه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “دوو مووشه‌كه‌كه له نزیك سه‌نته‌رى پاڵپشتى دیپلۆماسى كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه كه ده‌كه‌وێته ناو زۆنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، به‌شێك له به‌رپرسانى هه‌واڵگرى و دیپلۆماسى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به رابه‌رى ئه‌مریكا تێیدا ده‌مێننه‌وه”.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا عێراق و ئه‌مریكا گه‌ڕى یه‌كه‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوانیان ئه‌نجامداوه، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “پاراستنى ئه‌منییه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ته‌وه‌ره‌یه‌كى گرنگى ئه‌و گفتوگۆیانه بووه و ده‌بێت”، به مه‌به‌ستى به‌رگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا یاخود دیپلۆماتكاره‌كانى ئه‌و وڵاته تێیدا ده‌مێننه‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


