گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 16/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1854
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

 

SNN Sport

 

ئەمڕۆ سێشەممە 16/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • بایرن میونخ بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەچێت کە لە بروسیا دۆرتمۆند بە خواستن یاری دەکات.
  • یانە باڤاریەکە ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر وەکو مووچە بەو یاریزانە مەغریبییە بدات و یانەی ریاڵ مەدریدیش دەزانێت ئەو یاریزانە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی و ببێتە یەدەگی کارڤاخال.

مارکا:

  • بەیڵ و زیدان: پەیوەندی نێوانیان تێکچووە.
  • جارێکی تر ئەستێرە وێڵزیەکە نیشانی دایەوە پەیوەندی لەگەڵ زیدانی راهێنەر بەهێز نیە، ئەمەش دوای ئەوەی وەکو یاریزانی یەدەگ لە یەکەم یاریدا زیدان مامەڵەی لەگەڵ کرد.
  • ئەمڕۆ لە لالیگا لە هەفتەی 29 یانەی بەرشەلۆنە لە کاتژمێر 11:00 میوانداری یانەی لیگانێس دەکات.
  • لە خولی ئیسپانیا: لیڤانتی 1-1 سڤییا، ریاڵ بیتس 2-2 گرانادا.
  • ئیکەر کاسیاس خۆی لە پاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکێشێتەوە.

سپۆرت:

  • گەڕانەوە بۆ یاریکردن لە یاریگای کامپ نۆ.
  • دوای 101 رۆژ: یانەی بەرشەلۆنە کۆتا یاری خۆی لە 7ی ئازار دژی ریاڵ سۆسیداد ئەنجامدا پێش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە کۆی 14 یاری 13 یاری براوە بووە لە یاریگای کامپ نۆ لەم وەرزە.
  • ئەمشەو پێکەوە گریزمان و برایسوایت یاری دەکەن و یەکەم دەرکەوتنیان دەبێت.
  • یانەی ئیسپانیۆل دەجەنگێت لە پێناو مانەوە، ئەمەش دوای بردنەوە لە ئەلاڤێس، رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوەو دەیەوێت براوە بێت، هەروەها خیتافیش بردنەوەی دەوێت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گیانی کامپ نۆ.
  • بەرشەلۆنەی پێشەنگ لە قەڵای خۆی لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیگانێس دەکات و دەیەوێت 3 خاڵی یاریەکە بباتەوەو فشارەکانی لەسەر ریاڵ مەدرید زیاتر بکات.
  • سیتین گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات و بەرگری لە گریزمان دەکات.
  • لینگلێت چارەسەری شوێنی جۆردێ ئەلبا دەکات کە بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێت ئامادەی یاری ئەمشەوی لیگانێس ببێت.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this