پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى كرد و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و مووچەی مووچەخۆران كرا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى سهردانهكهیهوه رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ، سەردانی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان‌مان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەت و حکومەتە خۆجێییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و مووچەی مووچەخۆران و رێکخستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانە و مەرزەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی کران”.
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک راسپێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی لە بارەی رێکكەوتننامەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتیی خۆجێی سلێمانی، بەدید و تێگەیشتنێکی تەبایانە و هاوبەشانە، گفتوگۆیان کرد”.

وێنه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



