وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ماوەی داشکاندنی کرێی خوێندنی درێژکردەوە

وەزارەتی پەروەردە
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دۆخی هاوڵاتیان بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی داشکاندن کە رێژەکەی 10%یە، بۆ کرێی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان درێژ بکرێتەوە بۆ 30-7-2020.
دەشڵێت “داشکاندنی 10٪ لەسەر کۆی گشتی کرێی خوێندنە نەک خوێندنی وەرزی دووەم، هەروەها کرێی خواردن و گواستنەوەی بۆ مانگی 3 – 4 – 5 نابێت وەربگیرێت.
لە فەرمانەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەو داشکاندنەی ئاماژەی پێدرابوو لە فەرمانی وەزاری ژمارە 61 لە رێکەوتی 11-5-2020 لە هەندێک قوتابخانە و پەیمانگە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە سکاڵای هاووڵاتیان لە وەزارەت و داواکاری گشتیی تۆمارکراون پاش بەدواداچوون چەندین سەرپێچی لەو بوارە دەستنیشانکراون و وەزارەت چەندین رێکار دەگرێتەبەر وەک سزادانی ماددەی ئەو قوتابخانە و پەیمانگایانە، نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتیان، لێسەندنەوەی مافی وەرگرتنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە.

More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



