هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتووه‌ته هه‌رێم و گوندێكیش به‌ته‌واوه‌تى داگیر كراوه

هێزێكى توركیا | فۆتۆ: MEO
شه‌وى رابردوو له‌ڕێگه‌ى ده‌روازى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، چالاكوانێكى دهۆكیش ده‌ڵێت: “هێزێكى زۆرى توركیا له نزیك حه‌فته‌نین جێگیر كراون”، وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیاش نایشارێته‌وه هێزه‌كه‌یان له هه‌رێم جێگیر كردووه.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
گوندى كهشانین به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن توركیاوه داگیر كراوه
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاخۆ وه‌ریگرتوون، “شه‌وى رابردوو هێزێكى كۆماندۆى توركى به چه‌ك و تفاقه‌وه به كاروانێك له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، هاوكات هێزێكى كۆماندۆ له حه‌فته‌نین جێگیر كراون و هێزه‌كانى توركیاش له گوندى كهشانین جێگیر كراون و ئه‌و گونده و چه‌ند گوندێكى تر‌ى دهوروبهریشى چۆڵكراون”، ئه‌مه‌ش گوومانى ئه‌وه‌ى دروستكردووه كه توركیا بیه‌وێت له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان هێرشى زه‌مینى بكاته سه‌ر گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
ئومێد حاجی بەرۆشکی، چالاكوانى كورد له دهۆك له‌باره‌ى جێگیركردنى ئه‌و هێزه‌ى توركیا له هه‌ژمارى تایبه‌تى هۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: “ههتاكهى وڵات و خاكى ئێمه بفرۆشرێت؟! هێزه‌كانى توركیا له حه‌فته‌نین جێگیر كراون، زۆر نزیكى زاخۆن، ئامانجیشیان دیاره كه داگیركردنى خاكى كوردستانه به بیانووى هه‌بوونى په‌كه‌كه به‌رپرسه‌كانى ئێمه‌ش بێده‌نگن”.
هاتنى ئه‌و هێزه له كاتێكدایه كه ماوه‌ى دوو رۆژه ئێران له‌ڕێگه‌ى تۆپخانه‌كانییه‌وه بۆردومانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، هاوكات توركیاش هاوشانى تۆپبارانه‌كانى ئێران به فڕۆكه بۆمباران ده‌كات و فڕۆكه‌ش به‌رده‌وام به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا نایشارێته‌وه كه هێزى سه‌ربازییان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان جێگیر كردووه و له نوێترین به‌یاننامه‌یاندا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه ئاشكرایانكردووه، “هێزه‌كانى ئێمه له ئێستادا له حه‌فته‌نین-ن له پارێزگاى دهۆك”.

ناوچه‌ى حه‌فته‌نین سه‌ربه دهۆك
هاتنى هێزى سه‌ربازى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین جار نیه، ماوه‌ى زیاتر له 18 ساڵه به بیانووى هه‌بوونى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان و به‌هۆى نزیكى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و توركیا كه له ناوچه‌ى بادینان باڵاده‌سته، حكومه‌تى توركیا باره‌گاى كردووه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا گومانى ئه‌وه چڕبووه‌ته‌وه كه توركیا هێرشى زه‌مینى راسته‌وخۆ له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بكاته سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵوێستى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه، چونكه هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى كردووه له بابه‌ته‌كه و دوێنێش عه‌بدولكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی دەرەوه بانگى فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزى توركیاى له عێراق كرد به مه‌به‌ستى سه‌رزه‌نشتكردنى بۆردومانه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تى ناوه‌ندى پێده‌چێت ئاماده نه‌بێت هیچ هه‌نگاوێكى تر بگرێته به‌ر.
گومانده‌كرێت عێراق له به‌رامبه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێم بێده‌نگ بێت له هێرشه‌كانى توركیا
ههنگاونهنانى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق له‌كاتێكدایه كه رۆژى 12ى حوزه‌یران، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، “ عه‌لائه‌دین قه‌سی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق به نهێنى داواى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه كه هێزى دژه تیرۆرى عێراق ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌نێویشیدا ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێم بكات”، دواتر ئه‌و به‌رپرسه ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكرده‌وه، هاوكات له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا (SNN) بڵاویكرده‌وه، “دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه ورد له داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم و ده‌روازه سنوورییه‌كان بكات، به‌پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات”، هه‌ربۆیه گومانده‌كرێت عێراق له به‌رامبه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێم بێده‌نگ بێت له هێرشه‌كانى توركیا.
لایه‌نێكى تر‌ى ئه‌م بابه‌ته ئه‌و پلانه درێژخایه‌نه كه توركیا گرتوویه‌تیه به‌ر، چونكه رۆژى 16ى حوزه‌یرانى 2019، به ته‌واوه‌تى له سه‌روبه‌ندى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان خڵوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌ى نه‌خشه‌یه‌كى مێژووى (په‌یمانى نه‌ته‌وه‌ى) یان (عه‌هد میللى) بڵاوكرده‌وه، كه خه‌ونى سه‌دان ساڵه‌ى عوسمانییهكانى تێدایه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نه‌خشه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا پهلیكێشاوه بۆ “هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركوك، موسڵ، باكوورى سوریا”.

وێنه‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه وه‌زیرى به‌رگریی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه
نیكۆلاس دانفۆرد، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له شیكارییه‌كیدا كه له گۆڤارى (فۆرن پۆڵه‌سى) نووسیوویه‌تى زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت باشوور و ڕۆژئاواى كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى و ده‌ڵێت: “زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌ستى نه‌ته‌وه‌گه‌رایی توركى ده‌یه‌وێت دووباره ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى بندیابنێتهوه”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “چ بۆ سوریا و چ بۆ عێراق ئه‌م سیاسه‌ته جیاوازى نیه، چونكه حكومه‌تى توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچانه بگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى، بۆ نمونه له ساڵى 2003ه‌وه حكومه‌تى توركیا به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركومانى له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كات بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆى له باشوور و لێدانى په‌كه‌كه”، ئه‌مه جگه له په‌یوه‌ندی و كاركردن له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به هه‌مان مه‌به‌ست.
له‌ناوبردنى په‌كه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى قه‌ندیل ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ داگیر كردنى باشوورى كوردستان
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ره‌خساوه عەلی ئورەماری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتیی ده‌ڵێت: “هێرشه‌كانى توركیا و بێده‌نگى حكومه‌تى عێراق ئاماژه‌یه‌كى ترسناكه، مه‌ترسى كوده‌تایه‌كى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، له‌ناوبردنى په‌كه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى قه‌ندیل ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ داگیر كردنى باشوورى كوردستان و كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


