
پارەی عێراق
SNN-
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەکاتەوە کە ئەژمێری بانکیی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکەنەوە.
وەزارەتی دارایی بەفەرمانێکی خۆی کە بەرواری دوێنێی بەسەرەوەیە، رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەیان لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدایە و مەبەست لێی وەرگرتنی مووچەی مانگانەیە.
لە نوسراەکەدا وەزارەتی دارایی دەڵێت: “پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان و لایەنی پەیوەندیدار نوسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بکەن بۆ کاری پێویست”.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی لەکاتێکدایە کە لەساڵی 2020 دا تەنیا یەک مووچە دراوەتە فەرمانبەران و هێشتا مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ دابەشنەکراوە.

نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



