بە وێنه.. له گه‌رمیان 10 كچ ڕۆژانه هه‌زار ده‌مامك بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان 10 كچ له رێگه‌ى پڕۆژهكهیانهوه ڕۆژانه ده‌مامك و جلوبەرگی پزیشكى بۆ هاووڵاتیان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دروست ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه ئیشى خۆیان ڕاگرتووه و ڕۆژانه هه‌زار ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن.
نیگار عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه به SNNی راگه‌یاند؛ له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو رێكخراوه‌كه‌یان “رێكخراوى هاوکاری ئه‌ڵمانى و خانزاد” ده‌مامك و ده‌ستکێش و پاکژکەرەوە(ته‌عقیم)مان ده‌كڕى و به سه‌ر هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌كان دابه‌شمان ده‌كرد”.
وتیشى: “دواتر بیرمان له‌وه‌كرده‌وه كه به‌وشێوه‌یه نرخه‌كه‌ى گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، بۆیه ستافه‌كه‌مان كه 10 كچ ده‌بن هه‌ستان ئیشى سه‌ره‌كى خۆیان كه دوورینى جلوبه‌رگ و پێداویستى دیكه بوو ڕاگرت و ده‌ستیان كرد به دوورین و ئاماده‌كردنى ده‌مامك و جلوبه‌رگى پزیشكی”.
نیگار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئێستادا ڕۆژانه هه‌زار ده‌مامك و نزیكه‌ى 50 جلى تایبه‌تى پزیشكیان ده‌دورن و به پێى پێداویستى له ڕێگه‌ى ستافێكه‌وه به‌سه‌ر فه‌رمانگه و هاووڵاتیان و ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستیان پێیه‌تى دابه‌شى ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش هاوكارییه‌كى باشه چونكه وه‌ك ده‌زانن نرخى ده‌مامك زۆر گران بووە.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و پێداویستیانه خۆیان له لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه دابینى ده‌كه‌ن و له ئێستادا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌مامك و جلوبه‌رگى پزیشكى زیاتر بكه‌ن، چونكه تادێت هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌گان زیاتر پێویستیان پێیه‌تى.


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



