پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

نێچیرڤان بارزانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN-
پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن و پرسی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیوێتی: “ئەمڕۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێشنیازو بەرنامەو تێگەیشتن و کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکان و باری دارایی و ئابووری و موچەی موچەخۆران و قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا؛ گفتوگۆمان کرد”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو “سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیازو دەستپێشخەریی و هەماهەنگیی و کارێکی هاوبەش دەربڕی”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



