
نەخۆشخانەی عەلی ناجی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى رایگەیاند :”ئه‌و ژمارانه‌ى كه ئێمه رۆژانه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به تووشبوون به كۆرۆنا دروست نییە چونكه ئه‌و ژماره ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نیشانه‌یان هه‌یه و خۆیان دێن بۆ پشكنین و حاڵه‌ته‌كانیان پۆزه‌تیڤ دێته‌وه به‌ڵام به سه‌دان كه‌سى دیكه هه‌یه له ناو شارى سلێمانى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌یه و پێى نازانرێت ئه‌گه‌ربێت و پشكنینى هەڕەمەکی بكرێت ئه‌وا ئه‌و كات ژماره مه‌ترسیداره‌كه ئاشكرا ده‌بێت”.
د.یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى وتی ” تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه جگه له‌و ژمارانه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێت دڵنیابن زۆر كه‌سى تووشبوو هه‌یه و به‌ڵام پێى نازانرێت ئه‌و واده‌كات كه به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵى كه‌سانى دیكه هه‌بێت و به‌م جۆره‌ش كۆرۆنا له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت”.
وتیشى “ئه‌وانه‌ى هاتوون بۆ به‌خشینى پلازما له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێپه‌ڕناكات به‌جۆرێك له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا زیاتر له 500 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ى له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چن ناتوانین خوێنیان لێ وه‌ربگرین چونكه ده‌بێت دواى 14 ڕۆژ پلازمایان لێ وه‌ربگیرێت بۆیه ناتوانین ناچاریان بكه‌ین بێنه‌وه بۆ خوێن به‌خشین، نایشارینه‌وه زۆر جار به كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كان ده‌ڵێن خۆتان هه‌وڵبده‌ن و پلازما په‌یدا بكه‌ن به‌ڵام ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یەنین ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌یه‌ن بۆ به‌خشینى پلازما ئه‌وا زۆر تووشبووى كۆرۆنا به‌و هۆكاره گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
“سه‌نته‌رى عه‌لى ناجى داناخرێت و ڕۆژانه به‌سه‌دان پشکنین ده‌كرێت”
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ده‌نگۆى داخستى سه‌نته‌رى عه‌لى ناجى دووره له راستیه‌وه رۆژانه به‌سه‌دان پشكنینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت”.
د.یاد نه‌قشبه‌ندى ئاماژەی بەوەشکرد “په‌یامى ئێمه بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندار به دابه‌ش كردنى مووچه ئه‌وه‌یه كه دۆخى پزیشكان و كارمه‌ندان زۆر خراپه پێویسته هه‌رچى زووه مووچه دابه‌ش بكرێت چونكه زۆرێك له پزیشك و كارمه‌ندان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن به‌وه كه ناتوانن بێن بۆ ده‌وام چونكه كرێى هاتووچۆیان پێى نیه، پهیامێكش بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پزیشكانه‌ى مانیان گرتووه كه پزیشكى خولاوەو و نیشته‌جێن ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه نۆرینگه‌یان نیه واتا ته‌نها سه‌رچاوه‌ى داهاتیان مووچه‌كانیان بۆ له بێپارهیدا ناتوانن بێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


