
بنزیمە
SNN Sport
لە کۆتا یاری هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ڤالنسیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 2 خاڵ کەمبکاتەوە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە دوای چەند هەوڵدانێکی هەردو یانە ، ئەو گێمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، بنزیمە لە خولەکی 61 واژۆی لەسەر گۆڵی یەکەم کرد.
دوای ئەم گۆڵە لە هەوڵدانێکی مێندی، ئەسینسیۆ توانی گۆڵی دووەم لە خولەکی 74 بۆ یانەی شاهانە بکات.
دواتر جارێکی تر بنزیمە گەیشتەوە گۆڵی ڤالنسیاو توانی لە خولەکی 87 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بکات و یاریەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام ببەنەوەو 3 خاڵی نوێ لە خولەکە بەدەست بهێنن.
لە خولەکی 89 یاریزانی یانەی ڤالنسیا”لی” کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە رامۆسی دا.
بەم بردنەوە یانەی ریاڵ مەدرید خاڵەکانی لە دووەمی ریزبەندی بووە 62 خاڵ ، هەرچی یانەی ڤالنسیایە بە 43 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و بەرشەلۆنە بە 64 خاڵ یەکەمی خولەکەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


