تورکیا: لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکەدا چاوەڕێی هەماهەنگی عێراقین

Turkish and Iraqi armament a joint military exercise on the Turkish-Iraqi border following a controversial referendum in northern Iraq, in Silopi district in Sirnak , Turkey , 28 September 2017 (Photo by Emrah Oprukcu/NurPhoto)
SNN
حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەى ناڕەزايەتييەكانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەسەر ئۆپەراسيۆنەكانى سوپاى توركيا رايگەياند: “لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژى پەكەكە، چاوەڕێى هەماهەنگى عێراقى دراوسێمان دەكەين”.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سهبارهت به ناڕەزايەتييەكانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رايگەياند: “ئۆپەراسيۆنەكانى “چنگ-هەڵۆ” و “چنگ-پڵنگ” كە لەلايەن سوپاى توركياوە لە ناوچەكانى باكوورى عێراق بەڕێوەدەچێت، پەكەكە دەكاتە ئامانج کە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و یەکپارچەیی عێراق دایدەنێین”.
ئاكسۆی رایگهیاندووه: “چاوەڕێى هەماهەنگی لە عێراقى دراوسێمان دەكەين، چاوەڕێشین عێراق هەنگاوبنێت بۆ خۆگونجاندن لەگەل تورکیادا. ئەم بابەتانە لە لايەن باڵيۆزى گشتيى وڵاتەكەمان لە بەغدا وهبير لايەنە پەيوەنديدارەكانى عێراق هێنراوەتەوە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراقی بانگهێشتکرد و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کرد.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە: “فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پەیامێکی توندی پێدراوە بەوەی دەبێت دەستبەجێ تورکیا هێرشەکانی رابگرێت و هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە، هێزەکانی تورکیا دووبارە پێشێلی سەروەریی عێراقی کردووە، عێراق هێرشەکان سەرکۆنە دەکات، پێچەوانەی پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن”، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا دەکات، ئەوانەی کە لە رابردوودا لە باشیک جێگیرکراون هەروەها ئەو هێزی کۆماندۆیەی تورکیاش کە چەند رۆژێک لەمەوبەر هاتنە ناو خاکی هەرێمەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


