دواكه‌وتنی راهێنانه‌كان هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵبژارده و یانه‌كانی عێراق ده‌كات

هەڵبژاردەی عێراق
حسین کەرکوکی-SNN Sport
زۆرێك له یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی جیهان ده‌ستیان به‌دانانی خشته‌ی ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌كا‌نیان و یانه‌كانیان کردووەتەوە ، به‌ڵام له عێراق دۆخه‌كه تا ئێستا هێشتا له شوێنی خوێدا ده‌خولێته‌وەو بە قسەی میدیا عێراقییەکان داهاتووی هەڵبژاردەکە ناروونە.
دۆخێ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به نادیاری ده‌مێنێته‌وه ، سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ، چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق .
له به‌رامبەردا ره‌حیم حه‌میدی یاریده‌ده‌ری ناوخۆیی چاوه‌ڕێی هێمای سه‌وز ده‌كات لە شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی راهێنان، بەڵام تا ئێستا بۆی هەڵنەکراوە .
هەروەها هیچ به‌دی ناكرێت ئاماژه بۆ ئاره‌زووی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بكات بۆ دانانی پرۆگرامێكی ئاماده‌كاریی ، سه‌رباری راگه‌یاندنی یارییه ئاماده‌كارییه‌كان ،ئەگه‌ر مەشقێکی بە کۆمەڵی پێش وه‌خته‌ی یاریزانان نه‌بێت به تایبه‌تی له سایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق.
یاریزانه‌كان پێویستیان به راهێنانی به كۆمه‌ڵ هه‌یه ، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و ئاسیا ، به تایبه‌تی كه عێراق یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گروپی سێیه‌مه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ پارێزگاری كردن له پێگه‌كه‌ی .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق وپاش ئه‌نجامدانی تیروپشكی پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ ته‌مه‌نی خوار 19 ساڵ ، په‌یوه‌سته له سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌و پرۆگرامه‌ی راهێنان جێبه‌جێبكات كه قحتان جسیری راهێنه‌ر پێشكه‌شی كردووه .
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی لاوان هه‌موو شتێك ناروونه ، ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیش تا ئێستا ڕانه‌گه‌یەندراوه .
ئاره‌زوویه‌ك هه‌یه بۆ هێنانی هه‌ندێک یاریزانی پیشەگه‌ر له ده‌رەو‌ه‌ی وڵات ، له ڕه‌وندی عێراقی له وڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌ڵام دۆخی ئێستا ئه‌م بابه‌ته ئاڵۆز ده‌كات .
هه‌روه‌ها یانه‌ی شوڕته سه‌رباری جوڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و هه‌وڵدان بۆ ته‌واوكردنی لیستی تیپه‌كه ، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی دواكه‌وتوو بوون .
هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق شایسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی تری هه‌یه ، سه‌ره‌تا پێویستی به بریاره له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه ، بۆ دیاری كردنی پرۆگرامی ئاماده‌كاری به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگا هونه‌رییه‌كان .
هه‌مان دۆخ له سه‌ر یانه‌كانی خولی نایاب ده‌گوزەرێت، كه ئه‌وه‌یش له‌كاركه‌وتووه تا ئه‌و كاته‌ی هێمای سه‌وزی ده‌ده‌رێتی بۆ ده‌ستپێكردنی راهێنانه‌كان بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی داهاتوو .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


