
قه‌ڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عیماد جه‌باری
له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان لە کەرکوک بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
هێمن جه‌مال كه‌سوكاری كۆچكردوه‌كان به SNN ی راگه‌یاند: كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كر ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی سه‌روی په‌نجا ساڵ له نه‌خۆشخانه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، پێش چوار رۆژ به‌ر له‌ئێستاش برایه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی (عومه‌ر) و دواتر خوشكێكیشی به‌ناوی (به‌سیره) له نه‌خۆشخانه به‌هۆی کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یان، چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه له نه‌خۆشخانه‌ن و ته‌ندروستیان ناجێگیره، کە یەکێکیان هاوسەری ئەو تووشبووەیە کە ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری تایبه‌ت بهكۆرۆنایه گیانی له‌ده‌ستداوه(بەکر)، هێشتا ئاگاداری گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی نیه.
ئه‌و دوو برا و خوشكه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن كه لە کەرکوک به خێڵی عهلافهكان ناسراون و به‌یه‌كێك له خێزانه دیاره‌كانی شاره‌كه ده‌ناسرێن.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه 536 توشبوو تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 347 توشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌كان و ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، 171 توشبویش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه، تاوه‌كو ئێستاش 18 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


