
پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌زار و 635 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 69 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ردا 872 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئهمڕۆههینى بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، “له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 11 هه‌زار و 226 پشكنین ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا هه‌زار و 635 تووشبووى كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئاشكرایكردووه، “872 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه”، له به‌رامبه‌ردا ” 69 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا له عێراق 27 هه‌زار و 352 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 925 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 12 هه‌زار و 205 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 14 هه‌زار و 222 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 200 تووشبووش له‌ژێر چاودێرى چڕدان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



