
وەزارەتی تەندروستی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 228 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، ” له‌ماوه‌ى شه‌ورۆژێكدا هه‌زار و 971 پشكنین ئه‌نجامدراون له ئه‌نجامدا 228 تووشبووى نوێ ده‌ستنیشانكراون به‌مشێوه‌یه: هەولێر 40 ، سلێمانی 142، گەرمیان 27 ، ڕاپەڕین 16، دهۆك سێ”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چاكبوونه‌ته‌وه ئاشكرایكردووه، “102 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: هەولێر 30 ، سلێمانى 50، گه‌رمیان 11 و دهۆك 11”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردون به‌مشێوه‌یه: پێنج تووشبوو له سلێمانى و یه‌ك تووشبوو له هه‌ڵه‌بجه”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 3 هه‌زار و 272 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌زار و 319 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 88 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا هه‌زار و 866 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


