
دۆخی کۆرۆنا لەعەربستانی سعودییە
SNN-
وەزارەتی ناوخۆی سعودییە بەشێوەیەکی یەکجاریی قەدەغەی هاتوچۆی لەوڵاتەکەی هەڵگرت و گەڕانەوەی هەموو چالاکییە ئابووری و بازرگانی و بژێوییەکانی بۆ پێش کۆرۆنا گەڕاندەوە.
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی سعودییە رایگەیاندووە “هەموو کایەکانی وڵات دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان لەسبەینێ یەکشەممە سەعات 6ی بەیانییەوە، هاوکات زیارەتکردن بۆ مەبەستی عەمرە هێشتا قەدەغەیە.
بڕیاردراوە کە لەگەڵ کردنەوەی شوێنە گشتییەکاندا هەموو رێککارە خۆپارێزییەکان دەبێت جێبەجێبکرێن و هاوڵاتی پێویستە لەجاران زیاتر خۆی بپارێزێت.
لەبڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەوەشهاتووە کە زیارەتکردن بۆ مەبەستی عەمرە کردن بەهەڵپەسێردراویی دەمێنێتەوە و هێشتا قەدەغەیە سەردانکردن.
هاوکات گەشتی دەرەکی و ناوخۆیی ئاسمانیی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و نابێت کەس لەسنوورە وشکانی و ئاوییەکانیشەوە هاتوچۆ بکات بەهاتن و دەرچوونیشەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



