
لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
SNN–
لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی 6 كهسی راگهیاند، كه له رووداوهكه تێوه گلاون و بەهۆیەوە كهسێك گیانی لهدهستدا و دووی دیكهش بریندار بوون.
له راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەڕووداوێكی نێوان دوو لایەندا هاوڵاتییەك بەناوی (ق ، ج ، ع لەدایكبووی 1981) كوژرا و لەسەر ئەو رووداوەش 6 تۆمەتبار دەستگیركراون دەستیش بەسەر 3 ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گیراوە”.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشداوه “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی رووداوێكەوە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود – نزیك یاریگای چیا، پۆلیسی سلێمانی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكرد و توانرا 6 كەس دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر 3 ئۆتۆمبێلی لە جۆری: توێتا هایلوكس، نیسان پاترۆڵ و تانكهرێكی ئاودا بگیرێت”.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە کە ئەم تۆمەتبارانەی خوارەوە پاش رووداوەکە دەستگیر کراون و بەبڕیاری دادوهر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون:
أ ، س ، ف لەدایكبووی 1997
م ، ج ، ع لەدایكبووی 1990
س،ج،ع لەدایكبووی 1987
أ ، م ، ع لەدایكبووی 1988
پ،ج ،ع لەدایكبووی 1988
م ، س، ف لەدایكبووی 1996
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



