
دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا
SNN-
بڕیاروایە تیمێکی شارەزا و پسپۆڕی تەندروستیی عێراقی سەردانی روسیا بکەن بەمەبەستی چاودێریکردنی تاقیکردنەوەکان لەسەر دەرمانی “فاڤیپیراڤیر” کە لەچارەسەری تووشبووانی کۆرۆنادا بەکاردێت، چاوەڕێشدەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە عێراق بۆ بەکارهێنان.
د. زیاد حازم شارەزای بواری دەرمان رایگەیاند “دەرمانەکە لەساڵی 1995ەوە لەوڵاتی ژاپۆن دروستکراوە و روسیا پەرەی پێداوە”.
ئەو پسپۆڕە عێراقییە دەشڵێت: “ئەو دەرمانە رووسییە لەماوەی چوار رۆژدا کاریگەریی خۆی دەبێت و نەخۆش چارەسەر دەکات لەجیاتی ئەوەی 14 رۆژی پێبچێت”.
بەوتەی د. حازم دەرمانەکە 90٪ ی تووشبووانی کۆرۆنای لە ڕووسیا چاککردووەتەوە و لەماوەی 10 رۆژی رابردووش رێژەی چاکبوونەوەی لە ڕووسیا بۆ ئاستێکی باش بەرزکردووەتەوە.
وتیشی: “کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگاتە عێراق و بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەردەستدەبێت و لەڕووسیاوە هاوردە دەکرێت”.
زانایان و پسپۆڕانی تەندروستی رکابەری دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



