گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 23/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە 23/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ مەدرید و تەکنەلۆژیای ڤار دەبێتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە توڕەیە لەلیژنەی ناوبژیوانان و هاوسۆزییان لەگەڵ مەدرید هەیە و پێداگرن و شەر دەکەن لە پێناو بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا لەم وەرزە.
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە بیلباو بباتەوە، هەروەها میسی دەیەوێت لە رۆژی لە دایکبوونی گۆڵی ژمارە 700 بە درێسی بەرشەلۆنەوە بکات.

مارکا:
- بەرشەلۆنە گلەیی هەیەو ریاڵ مەدرید بێزارە لە کاتی یارییەکانی.
- یانەی ریاڵ مەدرید دڵخۆش نیە 64 کاتژمێر پشوو وەردەگرێت لە نێوان دوو جەولەی یارییەکانی هەفتەی 33 و 34 خولی ئیسپانیا، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە 5 رۆژ پشووی هەیە لەو ماوەیەدا.
- کیکی سیتین ئەو برینە زیاتر قوڵ دەکاتەوە کە پیکێ باسی کرد، حەقی خۆمانە بۆچی هەندێک حاڵەت پێداچوونەوەی لە ڤار بۆ دەکرێتەوە، بەڵام هەندێک حاڵەت پێداچوونەوەی پێدا ناکرێتەوە.
- یانەی یۆڤانتۆس پێداگرەو دەیەوێت جارێکی تر گرێبەست پێشکەشی ئارسر بکاتەوە.
- سبەی میسی تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوەو سیمیۆنی دەیەوێت شوێنی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکان پارێزراوتر بکات و لە پلەی سێیەم بمێنێتەوە.

ئاس:
- شەڕی ڤار.
- بۆچی هەندێک جار ڤار بە کار دێت و هەندێک جار بەکار نایەت، کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای روداوەکانی یاری ریاڵ مەدرید و سۆسیداد ئەو پرسیارە دەکات.
- ئاتلەتیک بیلباو تووشی دۆڕان نەبووە لەگەڵ باکۆ لۆپێز، ئەم یانەیە ئەمشەو هەرەشەیە بۆ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیۆرتیڤۆ:
- بۆچی هەندێک جار ڤار سەیر دەکرێتەوەو هەندێک جار سەیر ناکرێتەوە، کیکی سیتین دوای یاری سۆسیدادو ریاڵ مەدرید ئەو پرسیارە دەکات.
- ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتاژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت و دیار نیە گریزمان بە سەرەکی یاری دەکات یان نا.
- میسی تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ و نیشانی دەدات لە ئێستادا لە باشترین دۆخی خۆیدایە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



