سه‌نته‌رى گورچیلەی گەرمیان: له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخى نەخۆشەکانمان بایکۆتمان نەکردووە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
سه‌نته‌رى گورچیله له كه‌لار كه تاكه سه‌نته‌ره له سنوورى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نن له‌به‌ر خراپى و هه‌ستیارى دۆخی ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن چونكه ئه‌گه‌ر بایكۆت بكه‌ن نه‌خۆشه‌كانیان دەمرن.
هه‌رچه‌نده له سنوورى كه‌لار و گه‌رمیان به‌شێكى زۆر له پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار و كفرى داخراون، به‌ڵام سه‌نته‌رى گورچیله كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كى زۆر بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بەوەی ناچارنابن روو لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن.
سەنتەری شتنەوەی گورچیلە لە کەلار لە راگەیەندراویکیدا دەڵێت: ئێمەی فەرمانبەرانی ئەم سەنتەرە وەکو هەموو فەرمانبەرانی دەزگاکانی ئەم کوردستانە بێ مووچەین و بەشێکی زۆرمان سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەی هیچ داهاتێکمان نیە باری داراییمان زۆر خراپە، به‌ڵام وەکو سەرجەم ستافی فەرمانبەرانی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە کەلار، ئەگەر بایکۆتی دەوام بکەین و نەخۆشەکانیشمان بچنە بەردەم دام و دەزگاکانی حکومەت و لەبەر چاوی بەرپرسانی حکومەتدا لێیان بمرێت سەرەڕای بێ باکی و بێ خەمیان هیچ گوێ لە داواکاریەکانیان ناگیرێت.
سەبارەت بە رەوشی کارمەندەکانیان ئەو سەنتەرە رایگەیاندووە: “سەرباری ئەوەی سەنتەرەکەی ئێمە تاکە سەنتەر و دەزگای حکومی سنوری گەرمیانە کە هەر لە سەرەتای قەیرانەکانەوە بایکۆتمان نەکردووە و لە هەموو پشوو و بۆنەکانیش لە دەوامی رەسمیدا بووین، بۆیە بڕیارمان دا تا بتوانین و هێز و نوزەی مادی و مەعنەویمان تێدا بێت خزمەتی نەخۆشەکان بکەین و بایکۆت نەکەین و دەوام رانەگرین.”.
لاى خۆشیه‌وه كاروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گورچیله‌ى كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: “له سنوورى گه‌رمیان زیاتر له 250 نه‌خۆش هه‌یه له بوارى گورچیله و چاندنى گورچیله و جگه‌ر كه ڕۆژانه سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ن”.
وتیشى: له چه‌ند ڕۆژى رابردوو له نێو كارمه‌نده‌كانیدا كه نزیكه‌ى 20 كارمه‌ندن باسیان له‌وه‌ده‌كرد بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن، كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كان به‌مه‌یان زانیبوو وتیان ئه‌گه‌ر بایكۆت ده‌كه‌ن دوو هه‌فته زیاتر بایكۆت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان بمرن، ئه‌م قسه‌یه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى كارمه‌نده‌كان هه‌بوو كه چۆن پێشتر به‌رده‌وامبوون هه‌روا به‌رده‌وامبن هه‌رچه‌نده كارمه‌ندیان کە قورسایی زۆریان له‌سه‌ره‌و كارمه‌ندیان هه‌یه بارى دارایى زۆر خراپه.
كاروان محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، ڕۆژانه له نێوان 15 بۆ 20 شتنه‌وه‌ى گورچیله ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌ر شتنهوهیهك بڕى 120 دۆلار له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت كه له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ئه‌و پێداویستیانه دابین ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له ده‌ره‌وه و له نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى ئه‌و شتنهوهیه بكات 300 هه‌زار دینار له‌سه‌رى ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش بۆ نه‌خۆش زۆره چونكه تێیاندایه له هه‌فته‌یه‌كدا پێویسته سێ جار شتنه‌وه‌ى گورچیله بكات.
له‌گه‌ڵ خراپى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له سنووره‌كه و بایكۆتى پزیشك و كارمه‌ندان و داخستنى نه‌خۆشخانه‌كان ئیداره‌ى گه‌رمیان له چه‌ند بڕیارێكیدا دوێنێ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له سنووره‌كه و داواشى له حكوومه‌ت كرد مووچه دابه‌ش بكات و له ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست پێ بكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


