
SNN
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد، لە نێویشیاندا هاتووچۆی ئوتومبیل لەناو بازاڕی سلێمانی رادەگیرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سبەینێوە 25ی حوزەیرانەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
هەر بە گوێرەی بڕیارەکان، دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی ئایندەدا دەستپێدەکات و لەکاتی پێویستدا فەرمانگا و خەزێنە و بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “پێویستە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەمان ئەو بڕیارو ڕێکارو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن، کە لەم نوسراوەو نوسراوی ژمارە (125)ی ڕۆژی 20ی حوزەیران پارێزگای سلێمانیدا دیاریکراون و بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانیشیان دەسەڵاتی تەواویان هەیە ڕێکاری تر بۆ باشتر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بگرنەبەر”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


