كه‌مى ستاف و ته‌واوبوونى ئۆكسجین گرفتى تووشبووانى كۆرۆنان لە گەرمیان

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌گه‌رمیان گرفتى كه‌مى ستافى پزیشكى و ته‌واوبوونى ئۆكسجین گه‌وره‌ترین كێشه‌یە، بەڵام تووشبووانى كۆرۆنان له ئه‌مڕۆوه به‌هۆى كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه تاراده‌یه‌ك كاروباره‌كان باشتركراون و ئۆكسجینیش دواى رۆژێك گهیهنراوته نه‌خۆشخانه‌كان.
تاوه‌كو ئێستا له سنوورى گه‌رمیان 451 هاووڵاتى تووشى كۆرۆنا بوون و 117 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 7 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ى له نه‌خۆشخانە گرفتیان هه‌یه له رووى كه‌مى كارمه‌ند و كارپێنهكردنى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و كه‌مى ئۆكسجین.
كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى كه له‌نه‌خۆشخانه‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا له كه‌لار ده‌وامده‌كات به SNNى راگه‌یاند: له گه‌رمیان ژماره‌ى تووشبووان تادێت زیاترده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئهمشهدا به‌شێكى زۆر له كارمه‌ند و پزیشكان مانیانگرتووهو ده‌وام ناكه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و ستافه كه‌مى سه‌رپه‌رشتى تووشبوون ده‌كه‌ن رێژه‌مان كه‌مه به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ستافێك ڕۆژانه 12 كاتژمێر له ده‌وامدا دەبن.
وتیشى، “له‌به‌ر كه‌مى پزیشك و كارمه‌ند ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه ده‌وام ده‌كه‌ن فریاى هه‌مووان ناكه‌ون، رۆژى وا هه‌یه 12 كاتژمێر له‌ده‌وامن كاتى ئه‌وه‌یان نابێ نان بخۆن، به‌ڵام له‌مڕۆوه چوارشه‌ممه هه‌ندێك خۆبه‌خش هاتوونه‌ته ده‌وام له ڕووى ئیدارى و چاودێرى تووشبووه‌كان هاوكارێكى باشن بۆ ئێمه”.
له سنورى گه‌رمیان 18 ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد هه‌یه و 10 ئامێریان هى حكومه‌ته و هه‌شت دانه‌شیان له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له نێو نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى دانراوه به‌ڵام ئه‌و ئامێرانه پێشتر كاریان پێنه‌كرابوو ئه‌ویش یه‌كێك بوو له گرفته‌كان و ئه‌مڕۆ ئه‌و ئامێرانه‌ش خراونه‌ته كار‌و بڕیاره له‌مه‌ودوا بۆ نه‌خۆش به‌كاربهێندرێن.
له‌به‌ر دواكه‌وتنى مووچه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌كى زۆر له پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سنوورى گه‌رمیان بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى داخراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



