
رێکخراوی تەندروستی جیهانی
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: هێشتا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەکان چالاکە و جێگای مەترسی گەورەیە.
لەگەڵ ئەم هۆشدارییەش، کە بەشێکی ئاراستەی بەریتانیا کرابوو، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سێ هەزار پۆلیس بخاتە سەر شەقامەکان تاوەکو سزای ئەو کەسانە بدەن کە دەمامک نابەستن.
حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە، هەر کەسێک لەدەرەوەی ماڵ بێت و دەمامک نەبەستێت، بە بڕی 100 پاوەند سزا دەدرێت.
هەروەها، پۆلیس یاسای دووری نێوان دوو کەس بە دوو مەتر جێبەجێدەکەن.
رەخنەگرانی حکومەتی بەریتانیاش دەڵێن، حکومەت لە پێناو ئابووری، ژیان ئاسایی دەکاتەوە، بەڵام ئەمە ئەگەری ئەوە دروست دەکات، کارەسات روو بدات.
بەگوێرەی راپرسییەک، 67%ی خەڵکی بەریتانیا نائاسوودەن کاتێک دەچنە ناو شەمەندەفەرێک و کەسێک دەبینین دەمامکی نەبەستووە.
لە بەریتانیا 296 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و 46 هەزار و 698 کەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



