
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
دوای 24 کاتژمێر، یانەی ریاڵ مەدرید توانی پێشەنگی لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێتەوەو 2-0 لە یانەی ریاڵ مایۆرکا بباتەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای “دی ستیفانۆ” میوانداری یانەی ریاڵ مایۆرکای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێ بباتەوە.
بە درێژایی یاریەکە ریاڵ مەدرید باشتر دەبینرا، ڤینسیۆس توانی لە خولەکی 19 گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی شاهانە لە لایەن رامۆسەوە سودی لە لێدانێکی راستەوخۆ بینی، توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی لە خولەکی 56 بکات و یاریەکە 2-0 بباتەوە.
بەم 3 خاڵە، یانەی شاهانە لە پێشەنگی خولەکە خاڵەکانی بووە 68 خاڵ و توانی بەرشەلۆنە بۆ پلەی دووەم دابەزێنێتەوە.
لە دوو یاری تری ئەمشەو ئەلاڤێس 1-0 بە یانەی ئۆساسۆنا دۆڕاو سەلتاڤیگۆ 1-0 لە یانەی ریاڵ سۆسیدادی بردەوە.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش



