
یاری شەترەنج
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
تا كۆنتڕۆڵكردنى نه‌خۆشى كۆرۆنا و ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى شارى هه‌ولێر ده‌رگاى یانه‌كه به‌داخراوی ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێكخستنى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه به‌رده‌وامى بهچالاكییهكانى ده‌دات.
بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) له‌شارى هه‌ولێر و به‌هۆى مه‌ترسیی بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تى و رێگه‌گرتن لهزۆربوونى حاڵه‌ته‌كان و گیان له‌ده‌ستدان، وه‌ستاندنى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌نێو هۆڵ و یاریگاكان درێژه‌ى هه‌یه و یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-یش ناهێڵێت یارى شه‌تره‌نج له‌جوڵه بكه‌وێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر له‌نێو مانگى حوزه‌یراندا دووه‌م پاڵه‌وانێتى یارى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ى به‌ده‌ست تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) گه‌یشتووه، یارییه‌كانى حهوتهمین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین-ى یانه‌ى خانزاد-ى هه‌ولێر، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 27-6-2020) كاتژمێر 9ى شه‌و لهوێبسایتى لایچێس (lichess) به‌سیستمى خێرا (بلیتز) ده‌ستپێده‌كات و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه به 14 جه‌وله به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ى دوو كاتژمێر بخایه‌نێت.
“له‌پێناو گیانى ئازیزانمان پابه‌ندى بڕیار و رێنماییهكانین”
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵ و به‌رده‌وامیدان به‌چالاكییه‌كانیان له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، د.دڵزار حه‌مه‌ساڵح-ى سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، راگه‌یاند و وتى: ئێمه بهبارودۆخێكى مه‌ترسیدار تێپه‌ڕده‌بین و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پارێزراوبن، پێویسته ده‌رگاى هۆڵه‌كان و شوێنى كۆڕ و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان یان به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌داخراوى بهێڵینه‌وه، بۆ ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد له‌پێناو گیانى ئازیزانمان پابه‌ندى بڕیار و رێنماییهكانین، بۆیه له‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه بیرمان له‌ڕێكخستنى پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین كردۆته‌وه تا یاریزانانى یارییه‌كه جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێواندا بمێنێت و بێهیوا نه‌بن و بتوانن به‌رده‌وامى به‌یارییه‌كه بده‌ن و په‌ره‌ى زیاتریش به‌ئاستى خۆیان و یارییه‌كه‌ش بده‌ن”.
“بۆ هاندانى به‌شداربووان، خهڵاتیشمان بۆ براوه‌كان دابین كردووه”
سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: تا ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و كرانه‌وه‌ى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان، ئێمه به‌رده‌وامى به‌مجۆره شه‌تره‌نجه ده‌ده‌ین و له‌وه زیاتر هیچى ترمان پێ ناكرێت، له‌پێشوودا و له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى نیسان و ئایار و سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شه‌وه توانیومانه شه‌ش پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) له‌جۆرى خێرا (بلیتز) به‌ڕێوه‌ببه‌ین و بۆ هاندانى به‌شداربووان، خهڵاتیشمان بۆ براوه‌كان دابین كردووه كه كارتى مۆبایل بووه”.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



