هەڵمەتی هۆشیاركردنهوهى هاووڵاتیيان بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو له ههڵهبجه بەڕێوەدەچێت

بهرٍێوهچوونى ههڵمهتهكه لهناو بازاڕى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە پاڵپشتی دارایی رێكخراوی (USID)ی ئەمەریكی و بە هەماهەنگی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە و رێكخراوی (نوێ) بۆ پاراستنی ژینگە، هەڵمەتێكی نشتیمانی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان بەمەبەستی پاراستنی ئاو لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی نامیلەكە و ڤیدیۆی هۆشیارییەوە جێبەجێدەكەن.
قەیسەر رەحمان، بەرپرسی رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی هەڵمەتەكەی خستەڕوو و وتى: “ئامانجی هەڵمەتەكە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییانە بە مەبەستی پاراستنی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، بۆ ئهم مەبەستەش هەڵمەتەكەمان بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكەین كە خۆی لە: بڵاوكردنەوەی رێنمایی، هاندانی مامۆستایانی ئاینی بۆ بڵاوكردنەوەی رێنماییەكان و دروستكردنی ڤیدیۆی هۆشیاری و بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دهبینێتهوه”.
وتیشى: “بە دەرفەتمانزانی كە ئهم پرۆژەیە بقۆزینەوە بۆ راگەیاندنی هەڵمەتێكی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش دەستدەكەین بە بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی بەسەر چین و توێژە جیاوازەكانی دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە”.
لهبارهى كاتى ههڵمهتهكهوه بەرپرسی رێكخراوی نوێ باسی لەوەشكرد: “هەڵمەتەكەمان چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت ئەوەش لەپێناو پێدانی رێنمایی لەبارەی بەفیڕۆنەدانی ئاو لەلایەك، لەلایەكی دیكەشەوە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



