وه‌زاره‌تى دارایی بە فەرمی لێبڕینی %21ى مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نووسراوێكی فەرمی شێوازی بڕینی %21 ی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی راگەیاند، بە جۆرێك دەسەڵات دراوەتە وەزارەتەكان شێوازی راگرتنی %21 تەمویلكردنی مووچە جێبەجێبكەن.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایيدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و ئەمڕۆ 25ى حوزه‌یران، گشتاندنی بۆ كراوە ئەوە خراوەتەڕوو، “تەمویلكردنی %79 ی مووچە و شایستە دارایەكانی گشت وەزارەت و دەستەكان، راگرتنی %21 كە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەتەكان و دەستەكانەوە بە شێوەی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشیناندا جێبەجێدەكرێت”.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “خودی وەزارەت و دەستەكان سەرپشكن لە دیاريكردنی رێژەكانی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران بە جۆرێك كە دادپەروەری تیادا بەرجەسته ببێت، لەدوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران، میزانی مراجەعە بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری”.
هەر لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئەوەشهاتووە، “خەرجكردنی تەواوی لە%100 مووچە و شایستە داراییەكانی بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتی، هەروەها ئەو مووچەخۆرانەشی كە لە مووچەكانیان لە خوار 300 هەار دینارەوەیە ده‌بێت، هاوكات خەرجكردنی رێژەی %50ی شایستە داراییەكانی بۆ پلە تایبەتەكان و ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كە بە پلەی تایبەت خانەنشینكراون”.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



