
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN–
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “حکومەتەکەی هەوڵی رێکخستنەوەی سنووری وڵات دەدات، تەئکیدیشدەکاتەوە کە رێگە بەهیچ کەسێک نادەن هەڕەشە لەعێراق بکات”.
لەمیانی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ میدیاکاران، کازمی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەموو هەڕەشە دەرەکییەکانی لەوڵات سەرکۆنە کرد و وتی:”رێگە بەهیچ کەس و لایەن و وڵاتێک نادەن هەڕەشە لەعێراق بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “داهاتووی عێراق لەهەموو شتێک گرنگترە و عێراق وڵاتێکی پەراوێزخراو نییە، هەموو کردەیەکیش لەسەر خاکەکەی قبووڵکراو نییە” وتیشی: “نابێت رێگە بدەین هەڕەشە دەرەکییەکان سەروەری و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی بخاتە ژێر مەترسییەوە”.
ئەم قسانەی کازمی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەی نەناسراو گوندی کونەماسیی سەر بەقەزای ماوەتی لەپارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



