سەرۆککۆماری عێراق یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند کرد

د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق
SNN–
سەرۆككۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی حوزەیران یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ 2020 پەسەند كرد.
سەرۆك كۆمار لەمیانی واژۆکردنی یاساكەدا وتی: “مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا کارێکی پێویستە”.
پەسەند کردنی یاساکە لەلایەن سەرۆككۆمار، دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی دوێنی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



