
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى تووشبوون بە كۆرۆنا له قه‌زاى خورماتوو بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا، له‌گه‌ڵ داخستنى ته‌واوى بازاڕ و دوكانه‌كانى ناوچه‌كه.
د. حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین قایمقامى خورماتوو به SNN ی راگه‌یاند: “له‌به‌ر زۆربوونى رێژه‌ى تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له خورماتوو زیادى كردووه، له‌به‌ر پاراستى هاووڵاتیان له‌مڕۆوه هه‌ینى 26ى حوزه‌یران بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆمان راگه‌یاندووه”.
وتیشى: “به پێى بڕیاره‌كه ده‌وام راگیراوە، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، هه‌موو دوكان و بازاڕه‌كان داخراو ده‌بن ته‌نها ده‌رمانخانه كراوه دەبێت، هه‌روه‌ها هاتووچۆى هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش به پێى پێویست و بۆ كارى گرنگ ده‌بێت “.
د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: ته‌نها له یه‌ك پشكنین له سنوورى خورماتوو 26 كه‌س ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە، ئه‌مه‌ش بۆ ناوچه‌كه زۆره كه پێشتر هیچ حاڵه‌تێکى ئه‌وتۆ نه‌بووه له ناكاو ڕێژه‌كه به‌و شێوه‌یه زۆر بووه.
وتیشى: “هه‌وڵ ده‌ده‌ین له رێگه‌ى تیمه‌كانمانه‌وه له نێو گه‌ڕه‌كه‌كان و به تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى تووشبوون زۆره پشكنین بكەین، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بکرێت”.
تا ئێستا لە سنووری خورماتوو زیاتر لە 50 کەس تووسی کۆرۆنابوون، ئێوارەی ئەمڕۆش ئەنجامی پشکنینێکی دیکەی کۆرۆنا دەردەچێت و پێدەچێت ژمارەی تووشبووان لەو سنوورە بەرزبکاتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



