
SNN-
فۆتۆ: سەلام ناسر
ئەم ئاتەشگایە بۆ پەرستشی ئاینەکان دروستکراوە و کەوتۆتە سەر رۆخی رووباری سیروان لەبەشی رۆژهەڵاتی قەزای دەربەندیخانەوە.
کۆچەر کەریم حەمە عەلی شوێنەوارناس بۆ SNN دەڵێت: “ئاتەشگاکە رێوڕەسمی ئاینیی تێدا گێڕدراوە و لەسەر شێوازی هونەریی تەلارسازی ساسانییەکان دروستکراوە”.
دەشڵێت: “سەردەمی دروستکردنی ئەم ئاتەشگایە دیار نییە کەی بووە، بەڵام لەسەردەمی قەڵەمڕەوی ساسانییەکان هاتۆتەبوون لەنێوان 227ی پێش زاین بۆ 651ی زاینی”.
وتیشی: “ئاتەشگاکە تائێستا بەڕادەیەکی باش ماوەتەوە، بەڵام بەداخەوە بەردەوام دەستی وێرانکاریی لەسەرە و بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی دەربەندیزانیش زیانی زۆری پێگەیاندووە، جگە لەوەی سەردەمی بەعس بارەگای لێبووە و گەشتیارانیش بەشبەحاڵی خۆیان دەستیان هەبووە لەزیان پێگەیاندنیدا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



