پەرلەمانتارێکی عێراق لەنەخۆشخانەیەکی ئوردون تووشی کۆرۆنا بووە

نەخۆشخانەی ئیبن حەمزە لە ئوردون
SNN-
حکومەتی ئوردون رایگەیاند “ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیان کەرەنتینە کردووە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری عەممان-ی پایتەخت بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە”.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لە نەخۆشخانەی (ئەمیر حەمزە) دابڕێنراوە و جیاکراوەتەوە لەنەخۆشەکانی دیکە وەک وەزارەتی تەندروستیی ئوردون ئاشکرای کردووە.
بەپێی هەندێک سەرچاوەی تایبەتی عێراقی و ئوردونی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق کە تووشبووە، ناوی (خەمیس محەللاوی)ی نوێنەری پارێزگای ئەنبارە و پاش پشکنین دەرکەوتووە کۆرۆنایەتی.
بەرپرسانی تەندروستیی ئوردون ئەو شوێنەشیان کەرەنتینە کردووە کە ئەو پەرلەمانتارەی عێراقی لێ نیشتەجێ بووە.

خەمیس محەللاوی پەرلەمانتەری عێراق
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



