سلێمانى.. ئەنجامى پشکنینی کۆرۆنا لە رێگاى کورتەنامەوە دەگاتە هاووڵاتیان

پشکنینی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلى والى بەگ تایبەت بە تووشبووانى کۆرۆنا رایدەگەنێت: “بۆ ئەوەى قەرەباڵغى و بەریەککەوتن دروست نەبێت لەمەودا ئەوانەى پشکنینی کۆرۆنا دەکەن ئەنجامەکەی لە رێگەی کورتەنامەوە دەگاتەوە دەستیان”.
ئازاد هەورامى، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلى والى بەگ بە SNNی راگەیاند: “بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى لە هەنگاوێکى نوێیدا لەگەڵ کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ گرێبەستێکى واژۆ کردوە بۆ ئەوەى ئەنجامى پشکنینى ئەو کەسانەى کە تێستى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکەن لە رێگاى کورتەنامەیەکەوە بگاتەوە دەستیان”.
وتیشى: “لە سلێمانى رۆژانە زیاتر لە 500 پشکنین ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەى قەرەباڵغى و بەریەککەوتن دروست نەبێت، هەموو کەسێکیش دڵنیا بێت لە وەرگرتنەوەی ئەنجامەکە لە رێگاى کورتە نامەیەکەوە ئەنجامى پشکنینەکان دەگاتەوە دەستى ئەو کەسانەى کە پشکنینیان کردوە”.
هاوکات ڕوونى کردەوە: “بەهۆى ئەوەى ئێستا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوبووەتەوە و رۆژانە لە نەخۆشخانەکان قەرەباڵغیەکى زۆر هەیە و کەسانێکى زۆر دێن بۆ پشکنین ئەمەش واى کردوە کە زۆرجار کێشەى کەمى کیت و کەلوپەلى تاقیگەمان بۆ دروست ببێت”.
بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا پێنج هەزار و 185 کەس تووشى کۆرۆنا بووە 127هەزار و 503 پشکنینی ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجام دراوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



