“دۆخه‌كه واده‌خوازێت وه‌رزى یاسادانانى په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه”

بیناى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ندین پرۆژه یاسا ماوه له‌م خوله‌دا ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ بكرێت كێشه و گرفتێكى زۆریش هه‌یه له ئێستادا ده‌بێت په‌رله‌مان له‌سه‌رى راوه‌ستێت و گفتوگۆى له باره‌وه بكات.
هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند: “به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان 1ى ته‌موز، پشووى هاوینه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا گرفت و كێشه‌ى زۆرى بۆ هاته پێش نه‌یتوانى له كاتى خۆیدا خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌و پرۆژه یاسانه بكات كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه، له ئێستادا دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه، تاوه‌كو كاره‌كانى ته‌واو ده‌كات”.
وتیشى: “ده‌بێت پێش ده‌ستپێكردنى پشووى هاوینه‌ى په‌رله‌مان بانگهێشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارايى و ئابوورى بكرێت، تاوه‌كو هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه و خراپى دۆخى دارایى بۆ هاووڵاتیيانى هه‌رێمى كوردستان روون بكه‌نه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سامان ئه‌حمه‌د به‌كر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد: “رۆژی دووشەممە 29ى حوزه‌یران، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



