
کیتی کۆرۆنا فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ رۆژە بەهۆی نەمانی كیتی پشكنینی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ پشكنینێك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا نەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ تەنها بەشی 10 رۆژ پشكنین دەستیپێكردەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت :” چاوەڕێدەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەهەولێر و سلێمانیش رووبەڕووی هەمان گرفت ببینەوە، ئەوەش بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكانەوە”
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن رێكخراوی GIZی ئەڵمانییەوە بەبڕی نزیكەی 70 ملیۆن دینار كیتی تایبەت بە پشكنینمان بۆ دابینكرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستمان كردەوە بە پشكنین ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی سێ رۆژ پشكنین راگیراوە، هاوكات ئەو بڕە كەمەشی كە بۆمان دابینكراوە بەشی تەنها 10 رۆژمان دەكات بۆیە پشكنین تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكەین كە نیشانەكانیان تیادا دەركەوتووە یاخود بەركەوتەی یەكەمی كەسی تووشبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە كۆی نزیكەی 40 تووشبووی كۆرۆنا كەلە نەخۆشخانەی وەفا لەژێرچاودێریدان، نۆ تووشبوویان لەژێر ئۆكسجیندا و تووشبوویەكیشیان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردایە و باری تەندروستییان وەك پێویست جێگیر نییە.
لای خۆیەوە د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا پێشبینی دەكەن نەك تەنها لە هەڵەبجە بەڵكوو لە سلێمانی و هەولێریش رووبەڕووی هەمان گرفتی نەمانی كیتی پشكنینی تایبەت بەكۆرۆنا ببینەوە، هەروەك پێشبینی نەمانی قەرەوێڵە و پێداویستییە خۆپارێزییەكانیش دەكەین لە نەخۆشخانەكاندا ئەوەش بەهۆی ئەوەی رۆژانە رێژەیەكی زۆریان لێ بەكاردەهێندرێت و لە بازاڕەكانیشدا بەڕێژەیەكی كەم ئەو پێداویستیانە ماون.
ئەوەشی باسكرد، داخستنی فڕۆكەخانەكان گرفتێكی زۆری بۆ دروستكردوین، لەڕووی هێنانی كیت و پێداویستیە پزیشكییەكان، لەكاتێكدا رۆژانە لەهەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار پشكنین ئەنجامدەدەین كە لەرووی دانیشتووانی هەرێمەوە لەرێژەی ستاندارد نزیكە و هەر پشكنینێكیش نزیکەی 40 دۆلار لەسەر حكومەت دەكەوێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


