بێ بازاڕیی وای لەتەماتەی گەرمیان کردووە لەشوێنی چاندنیدا لەناو بچێت

تەماتەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ى له گواستنه‌وه‌یاندا بۆ بازاڕه‌كان له‌برى قازانج زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، جوتیارانى گه‌رمیان به‌رهه‌مى تهماتهكانیان لەنێو كیڵگهكان به‌جێده‌هێڵن به جۆرێك جوتیار هه‌یه ڕۆژانه زیاتر له 10 تۆن ته‌ماته‌ى خراپ ده‌بێت، جوتیارێكیش ده‌ڵێت “حكومه‌ت دره‌نگ مه‌رزه‌كان داده‌خات و بازرگانه‌كانیش به‌رده‌وامده‌بن له‌هێنانى به‌رهه‌مى سه‌وزه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
له‌كاتێكدا به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم ته‌ماته‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ 44%ی پێداویستى خه‌ڵكى هه‌رێم پڕ ده‌كاته‌وه و ئه‌وى تر له ده‌ره‌وه هاودره ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستا له سنوورى گه‌رمیان ته‌ماته به زیان شكاوەتهوه بەسه‌ر جوتیارهكهیدا و ئه‌گه‌ر بیگوازێته‌وه بۆ عه‌لوه، لەبرى قازانج زه‌ره‌ریش ده‌كات.
له‌ئێستا له سنوورى گه‌رمیان ته‌ماته به زیان شكاوەتهوه بەسه‌ر جوتیارهكهیدا و ئه‌گه‌ر بیگوازێته‌وه بۆ عه‌لوه، لەبرى قازانج زه‌ره‌ریش ده‌كات
سه‌رده‌شت سه‌لاحه‌دین جوتیارێكى گه‌رمیانە و زه‌وییه‌كه‌ى له سنوورى گوندى ساڵح ئاغاى نزیك كه‌لارە بهSNNى راگه‌یاند: لەسنوورى گونده‌كه‌یان 20 دۆنم زه‌وى هه‌یه و چاندویهتى به ته‌ماته، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو شه‌ش بار ته‌ماته‌ى هه‌نارده‌ى سلێمانى كردووه به كرێى كرێكار و كڕینى سندوقى ته‌ماته و گواستنه‌وه‌ى، لەكۆتاییدا له هه‌ر بارێك بڕى 150 هه‌زار دیناریش زه‌ره‌رى كردووه.
له‌كاتێكدا ڕۆژانه به‌رهه‌مى نۆ تۆن ته‌ماته زیاترى هه‌بووه، به‌ڵام به ناچارى ته‌ماته‌ى كێڵگه‌كه‌ى ناچنێته‌وه و به‌جێهێشتووه
وتیشى: “له‌كاتێكدا ڕۆژانه به‌رهه‌مى نۆ تۆن ته‌ماته زیاترى هه‌بووه، به‌ڵام به ناچارى ته‌ماته‌ى كێڵگه‌كه‌ى ناچنێته‌وه و به‌جێهێشتووه، چونكه بارێكى ناردووه بۆ عه‌لوه‌ى سلێمانى دوو ڕۆژ ماوه‌ته‌وه له‌کۆتاییدا سندوقى داوه‌ته یه‌ك هه‌زار و 250 دینار” ئەو دەڵێت: “به‌مشێوه‌یه‌ش زیانى زۆر ئه‌كه‌ین و چاره‌سه‌ریش نییه”.
ئه‌و جوتیاره ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، ساڵانى پێشتر گرفتیان هه‌بووه چه‌ند ڕۆژێك بازاڕ خراپ بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر خراپتره ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، له‌وانه حكومه‌ت له 10ى مانگى حوزه‌یران لەگه‌ڵ پێگه‌یشتنى ته‌ماته‌ى ناوچه‌كانى سلێمانى و هه‌ولێرو شاره‌زوور مه‌رز داده‌خات، به‌ڵام چونكه گه‌رمیان گه‌رمه، لەوێ له 15 بۆ 20 ئایار به‌رهه‌مى ته‌ماته و خه‌یار و باینجان پێده‌گات، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و كاته مه‌رز دانه‌خرێت، ئێمه تووشی زیانى زۆر ده‌بین.
به‌رهه‌مى خۆمان هه‌ر له‌ناو زه‌وییه‌كانماندا ناچنینه‌وه و ده‌بێـته زیان بۆ جوتیار
سه‌رده‌شت سه‌لاحه‌دین باسیشى له‌وه‌كرد، كێشه‌كانى تر نه‌بوونى مووچه و هه‌روه‌ها هه‌ندێك بازرگان‌یش هه‌یه سه‌ره‌ڕاى داخستنى مه‌رزه‌كان، به‌ڵام هه‌ر سه‌وزه و ته‌ڕه هاورده ده‌كه‌ن و ئێمه بەلامانهوه سه‌یره حكومه‌ت ڕێگه ئه‌دات به‌رهه‌مى وڵاتانى تر لێره ساغبکرێته‌وه كه‌چى به‌رهه‌مى خۆمان هه‌ر له‌ناو زه‌وییه‌كانماندا ناچنینه‌وه و ده‌بێـته زیان بۆ جوتیار.
له‌كاتى فرۆشتندا 80 بۆ 100 هەزار دینار زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین
سامان كه‌ریم جوتیارێكى تر‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیانه بهSNNى راگه‌یاند: ئێمه ڕۆژانه له كێلهگهكانهوه به ئۆتۆمبیلى جۆرى كانته‌ر كه چوار تۆن ته‌ماته ده‌گرێت به‌رهه‌ماكانمان هه‌نارده‌ى عه‌لوه ده‌كرد، بۆ ئه‌مه‌ش 220 هەزار بۆ كرێكار و 20 هه‌زار نانخواردنى ده‌وێت له‌گه‌ڵ 130 هه‌زاریش بۆ كرێى گواستنه‌وه نزیكه‌ى 70 هه‌زاریش تێچووى كڕینى سندوقه به‌و شێوه‌یه له‌كاتى فرۆشتندا 80 بۆ 100 هەزار دینار زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت.
وتیشى: “بۆیه ناچارن ته‌ماته و به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌چننه‌وه و هه‌روا لێگه‌ڕێن له‌نێو كێڵگه‌كه‌دا بمێنێته‌وه و به تایبه‌تیش ئێستا كه ته‌ماته‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌كو ته‌قته‌ق و شاره‌زور و سلێمانى پێگه‌یشتووه ئه‌وه‌نه‌ى تر بازاڕه‌كه خراپتر بووه حاڵى حازر له كێڵگەکەیان ڕه‌نگه زیاتر له 30 تۆن ته‌ماته خراپبووبێت. به‌مشێوه‌یه‌ش زۆربه‌ى جوتیارانى گه‌رمیان زیاتر له 20 ملیۆن دینار كه خەرجیی كێڵگه‌كانیان بووه، به زیان بۆیان شكاوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ى جوتیارانى گه‌رمیان زیاتر له 20 ملیۆن دینار كه خەرجیی كێڵگه‌كانیان بووه، به زیان بۆیان شكاوه‌ته‌وه
ئه‌و جوتیاره باسیشى له‌وه‌كرد، سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیانیان کردووە و قسەشیان لەگەڵ نووسینگه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و زۆر شوێنى دیكه كردووه، به‌ڵام هیچ سوودێكى نه‌بووه و بێ مووچه‌یى و كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ زیاتر بارودۆخه‌كه‌ى لێ ئاڵۆز كردوون بازاڕ به ته‌واوه‌تى نه‌ماوه.
ساڵانه هەرێم پێویستی بە نزیكەی 180 بۆ 190 هەزار تۆن تەماتەیە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هەرێمی كوردستان ساڵانه پێویستی بە نزیكەی 180 بۆ 190 هەزار تۆن تەماتەیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه توانای بەرهەمهێنانی كێڵگەكانی ناوخۆ نزیكەی 44 له سه‌ده، بۆیە بازرگانان زیاتر لە 100 هەزار تۆن تەماتە لە توركیا ئێران و عێراق هاوردە دەكەن.
شادیه حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ وه‌كو كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له ڕووى كۆدى كیمیاوى نایلۆنه‌وه هاوكارى جوتیاران كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ى پێشوه‌خت به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى گه‌رمیان هاته به‌رهه‌م، له‌سه‌ر داواى جوتیاران نووسراویان بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزكرده‌وه و دواتر به هاوكارى ئیداره‌ى گه‌رمیان پێش واده‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت ساڵانه 10ى حوزه‌یران باج ده‌چێتە سه‌ر به‌رهه‌مى ته‌ڕه، بەوەش له 2ى حوزه‌یرانى 2020 له مه‌رزى په‌روێزخان 600 دینار باجیان خسته‌ر سه‌ر ته‌ماته بۆ ئه‌وه‌ى هاورده نه‌كرێت.
وتیشى: “لەگه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه، به‌ڵام نه‌توانرا رێگرى بكه‌ن له دابه‌زینى نرخى ته‌ماته له عه‌لوه‌كان، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكى هه‌بوو له‌وانه، ئه‌مساڵ جوتیارێكى زۆر ته‌ماته‌ى چاندبوو له سنووره‌كه، هاوكات ته‌ماته‌ى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق كه لەگه‌ڵ گه‌رمیان هاتبووه به‌رهه‌م هه‌نارده‌ى گه‌رمیان ده‌كرا و له‌به‌رئه‌وه‌ى عێراق لەچوارچێوه‌ى یه‌ك وڵاتدایه لەگه‌ڵ كوردستان ناتوانرێت رێگرى بكرێت له‌و به‌رهه‌مانه، چونكه دواتر ئه‌وانیش ڕێگرى ده‌كه‌ن بۆ نموونه لێره‌وه مریشك هه‌نارده‌ى شاره‌كانى عێراق ده‌كرێت و ناچارین هاوسه‌نگى ڕاگرین”.
بازرگانان زیاتر لە 100 هەزار تۆن تەماتە لە توركیا ئێران و عێراق هاوردە دەكەن
شادیه حوسێن راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئاسانكاریشیان بۆ جوتیار كرد له‌ڕووى هێنانى ده‌ستى كرێكار له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان كاروبارى یاساییان له ڕووى ئاسایش و بازگه‌كانه‌وه له ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام له ئێستادا به‌رهه‌مى ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌كو سلێمانى و شاره‌زوور پێگه‌یشتووه، بۆیه بازاڕ نرخى به‌رز نهبووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسیشى له‌وه‌كرد، لەگه‌ڵ وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌و زیانه‌ى جوتیاران گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵانى داهاتوو پلانیان هه‌بێت و ناوى 22 جۆرى سه‌وزه و میوه و ته‌ڕه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێت و له‌ساڵى داهاتوو پێشوه‌خت جوتیار ئاگادار بكرێته‌وه یان زووتر له مه‌رزه‌كان باج بخرێته سه‌ر به‌رهه‌مى سه‌وزه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رهه‌مى ناوخۆ له ئاستى پێویستدا بوو، چونكه هه‌ندێك وه‌رز به‌رهه‌مه‌كه باش نییه تووشى نه‌خۆشى و گرفت ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌رزه‌كان دابخرێت نرخ گران ده‌بێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



