
دیمەنێک لە یاری سەلتاڤیگۆ و بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی 32 دا، یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لەدەستداو 2-2 لەگەڵ یانەی سەلتاڤیگۆ یەکسانبوو.
یاریەکە لە یاریگای سەلتاڤیگۆ ئەنجامدرا،سەرەتا لویس سوارێز بەرشەلۆنەی لە خولەکی 20 بە گۆڵێک پێشخست و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم لە خولەکی 50 سمۆلۆڤ توانی ئەنجامەکە بۆ یانەی سەلتاڤیگۆ یەکسان بکاتەوەو یارییەکە بووە 1-1.
دواتر لە خولەکی 67 لویس سوارێز توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەکەی بکات.
بەڵام ئەمجارەش سەلتاڤیگۆ بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، هێرشبەری یانەکە ئەسپاس توانی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونەوە لە خولەکی 88 بکاتەوەو یانەی بەرشەلۆنە بە یەکسانبوونی 2-2 ناچار بکات.
بەمەش یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە خولەکە لەدەستدا، خاڵەکانی بووە 69 خاڵ، ئەگەر سبەی شەو یانەی ریاڵ مەدرید لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە، جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە دوو خاڵ .
یانەی سەلتاڤیگۆ بەم خاڵە لە پلەی 16 دێت بە 34 خاڵ.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



