ئەمریکا بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان لە تووشبوون بە کۆرۆنا

ئەمریکا و کۆرۆنا
SNN
هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمریکا نەکەوتۆتە ژێر کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە رووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانیشەوە، ئەمە سەرەڕای ئەو رێکارە توند و پێشکەوتنەی کە بواری پزیشکی لەو وڵاتەدا هەیە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەمریکا 45242 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد، ئەمە یەکەمجارە لە سەرتاسەری جیهاندا ئەو ژمارە بەرزەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی شەوو رۆژێکدا تۆمار بکرێت، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژدا لە ئەمریکا 120 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی رێژەی کۆرۆنا بەو رێژە بەرزە لە ئەمریکا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک لە ویلایەتی ئەو وڵاتە رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆیان شل کردۆتەوە بۆیە ئەنجامەکەی بەمجۆرەی ئێستایە.
زیاتر لە 2ملیۆن و نیو هاووڵاتی لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 127,952 کەس گیانیانلەدەستداوە، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکان لە ئەمریکا چەند هێندەی ئێستا زیادبکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



