
شاری ئیدلیب لە سوریا، وێنە:
SNN
تورکیا لیرەی تورکی دەخاتە بازاڕەکانی ئەو ناوچانەی باکووری سووریا کە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانیەوە، لەو رێگەیەشەوە هەژموونی خۆی بەهێزتر دەکات و دراوی سووریش لاوازتر دەکات.
رۆژنامەی عەرەب نیوزی سەر بە سعودیە لە راپۆرتێکیدا نوسیویەتی: تورکیا لە رێگەی بانکەکانیەوە کە لقیان لە باکووری سووریا کردووەتەوە، مامەڵەی بە لیرەی تورکی لە باکووری سووریا زیادکردووە، هاوکات مووچەخۆرانی ئەو ناوچانەش بە دراوی تورکی مووچەیان پێدەدرێت و خۆراک و شتومەکیش لە بازاڕەکانی باکووری سووریا بە دراوی تورکی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە گروپی چەکداری دەستەی تەحریر شام، کە گروپێکی توندڕەون و کۆنتڕۆڵی ئیدلیبیان کردووە دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی لیرەی تورکی لە مامەڵە و کاروبارەکانیاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا بەنیازە لە رێگەی یاسایەکی نوێیەوە، حکومەتی سوریا و ئابووری ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
رۆژنامە سعودیەکە نوسیویەتی، ئەنقەرە پێشوازی لەو سزایانەی ئەمریکا دەکات و هیواخوازە ببێتە هۆی روخانی حکومەتی سوریا و هەژموونی خۆی لە وڵاتەکە بەهێزتر بکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



