
ئارسر و پیانیچ
SNN Sport
شەوی رابردوو پاش یەکسانبوونی یانەکەی بە یانەی سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، ئارسر میلۆی بەرازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە سەردانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی یۆڤانتۆسەوە.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئارسر پاش گەیشتنی بە تۆرینۆی ئیتاڵی، ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی لە کلینیکی ئەو یانەیە بۆ دەکرێت و دەبێتە یەکەم گرێبەستی نوێی یانەکە لەم وەرزە.
هەر بە پێی زانیاری رۆژنامە ئیتاڵیەکە کە زۆر نزیکە لە خانمە پیرەکەوە، یاریزانی بۆسنی یانەی یۆڤانتۆس پیانیچ، ئەویش رێککەوتووە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات و ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە لە شاری تۆرینۆ کە لە لایەن پزیشکێکی یانە کەتەلۆنیەکەوە بۆی بکرێت و روانەی ئیتاڵیا بکرێت.
لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی” رێککەوتنەکە بە تەواوی کراوەو هەموو شتێک بە رێگایەکی باش دەڕوات، بەڵام رۆژنامەکان زانیارییان لەسەر وردەکاری گۆڕینەوەی ئەو دوو یاریزانە لە نێوان یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە نیە.
یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو یەکسانبوونێکی تری دژی یانەی سەلتاڤیگۆ تۆمارکرد، ئارسر لەسەرەتای یاریەکەوە یەدەگ بوو.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



