بەهۆی سێلفی گرتن لەگەڵ لاشەیان دوو ئەفسەری پۆلیسی بەریتانی دادگاییدەکرێن

وێنەی هەردوو قوربانییەکە
SNN-
دادگای بەریتانیا دوو ئەفسەری پۆلیس دەستگیر دەکات بەهۆی ئەوەی سووکایەتییان بە لاشەی دوو کچە قوربانی کردووە کە پیشتر بەچەقۆ هەردووکیانی کوشتووە.
سایتی فۆکسنیوز بڵاویکردۆتەوە، ئەو دوو ئەفسەرە چوون سێڵفی-یان لەگەڵ تەرمی قوربانییەکان گرتووە و پاش ئەوە هەردووکیان لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە تا رۆژی دادگاییکردنی.
خانەوادەی قوربانییەکە ترسی لەوە هەیە وێنەکانی ئەو دوو کچە کوژراوە بەتۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاوببێتەوە و بۆ مەبەستی تر بەکاربهێنرێن.
نیکۆڵ سمۆڵمان و بیبا هێنری ئەو دوو کچەن کە رۆژی 6ی ئەم مانگە بەکوژراویی لەناو باخی ماڵەکەیان دۆزرانەوە، مینا سمۆڵمانی دایکیان دەڵێت: “بڵاوکردنەوەی وێنە لەگەڵ تەرمی کچەکانم زۆر تووڕەی کردین”.
پۆلیسی بەریتانی دەڵێت: “بکوژەکەی نیکۆڵ-ی 27 ساڵ و بیبا-ی 46 ساڵ تائێستا دەستگیر نەکراوە، هاوکات هێشتا روون نەبۆتەوە کە بۆچی ئەو کارەی کردووە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



