کچەکەی قاسم سلێمانی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی سەرکردەیەکی حیزبوڵای لوبنان دەکات

زەینەب سلێمانی کچی قاسم سلێمانی
SNN-
میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە، زەینەب سلێمانی کچی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران هاوسەرگیریی لەگەڵ رەزا سەفیەدین کوڕی هاشم سەفیەدین سەرکردەی باڵای حیزبوڵای لوبنانیدا کردووە.
ئەم بڕیارەی زەینەب سلێمانی بووەتە جێی مشتومڕ لای ئێرانییەکان بەجۆرێک هەندێک گلەیی ئەوەی لێدەکەن کەهێشتا ساڵێک تێپەڕ نەبووە بەسەر کوژرانی باوکیدا شوویکردووە، هەندێکیش پێیانوایە “کاری خێر تا زوو ئەنجامبدرێت باشە”.
هەواڵی هاوسەرگیریی ئەم دوانە زەینەب مەغنییەش بڵاویکردۆتەوە کە کچی عیماد مەغنییەیە ئەو سەرکردەیەی حیزبوڵا کە ساڵی 2008 لەدیمەشقی پایتەختی سوریا کوژرا.
رۆژی 3ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.
زۆرێک لەوانەی شیکردنەوەیان بۆ ئەم هەنگاوەی زەینەب کردووە، پێیانوایە کچەکەی قاسم سلێمانی دەیەوێت رۆڵی باوکی ببینێت و درێژە بەو باڵەی ئێران بدات کە لە لوبنان هەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



