
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە، ئەوەش لەدوای تەواوبوونی ئەو 14 رۆژەی بۆ کەرەنتینەکردن و وەستاندنی کارەکانی پەرلەمان دیاریکرابوو.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان، کە واژووی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لەسەرە، کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لە دوو بڕگە پێکهاتووە کە یەکێکیان تایبەتە بەو پێشنیازە بڕیارانەی کە پێشکەشی پەرلەمان کراون تا بخرێنە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتوون، زیاتر لە 20 پێشنیازە بڕیار هەیە کە داوا دەکرێت بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانەوە.
بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی خولی یاسادانانی پەرلەمان، لێرەشدا دەنگ دەدرێت لەسەر کەمکردنەوەی چەند دانیشتنێکی پەرلەمان لە ماوەی مانگی تەمووز تا ئەیلولی داهاتوو.
ڕۆژی 10ـی حوزەیران، بڕیار بوو كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم كارەكان وەستان و پشكنینی گشتی بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەران كرا و تووشبوونی پەرلەمانتارێك و چەند فەرمانبەرێك بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



