
ئارسر و پیانیچ
SNN Sport
رۆژنامەکانی ئیسپانیا نرخی گواستنەوەی ئارسر بۆ یانەی یۆڤانتۆس و پیانیچ بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکەن، بە بێ ئەوەی گۆڕینەوە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە کرابێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئارسر بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات و گرێبەستێک تا ساڵی 2025 لەگەڵ خانمەپیرەکە واژو دەکات.
ئارسر دوای ئەوەی لە پاش یاری سەلتاڤیگۆ سەردانی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کرد، شەوی رابردوو گەڕایەوە بۆ ئیسپانیاو پێشبینی دەکرێت لەگەڵ یانەکەی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا تەواو بکات.
هەروەها 2.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەی لە ساڵێکدا لەگەڵ بەرشەلۆنە وەردەگرت، بەڵام لە یانەی یۆڤانتۆس بە پێی گرێبەستە نوێیەکە بڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
بە قسەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پیانیچیش بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و هەمان ئەو مووچە وەردەگرێت کە پێشتر لە یانەی یۆڤانتۆس وەریگرتووە کە بڕەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا رەخنە لە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەگرن چۆن ئەم گرێبەستەی ئەنجامداوە، کە ئارسر تەمەنی 24 ساڵە، بەڵام پیانیچ تەمەنی 30 ساڵە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



