گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 29/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- بلیمەتێک حوکمی خولی ئیسپانیا دەکات.
- بە گۆڵێکی کاسێمێرۆ و پاسێکی نایابی بنزیمە بە پاژنە پێ، یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیای بەهێزتر کرد.
- ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە پەیمانی ئەوەیان داوە تا کۆتایی خولەکە بجەنگن بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

ئاس:
- پاژنەپێی پێشەنگ.
- کاسێمێرۆ گۆڵ لە یانەی ئیسپانیۆل دەکات دوای ئەوەی بنزیمەی بلیمەت تۆپی بە پاژنەپێ پێدەدات.
- یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەوە دێت.

سپۆرت:
- واژۆی کرد.
- پیانیچ بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی بۆ کراو تەنیا راگەیاندنی رەسمی ماوە.
- یاریزانە بۆسنیەکە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تەواو دەکات ئینجا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.
- فرۆشرا!
- لە دوای تەنیا دوو ساڵ، ئارسر” چاڤی نوێ” یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و بەرازیلیەکە دەچێتە یانەی یۆڤانتۆس بە گرێبەستێکی ئاڵووگۆڕ.
- پیکێ هەموان ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت” ئێمە بەرشەلۆنەین تا کۆتایی دەجەنگین”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- خۆمان بەدەستەوە نادەین.
- پاش یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە 2-2 لە بالایدۆس دژی سەلتاڤیگۆ، پیکێ رایدەگەیەنێت” خۆمان بە دەستەوە نادەین و تا کۆتایی خولەکە دەجەنگین”.
- پیانیچ بووە بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی لە تۆرینۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامداو تەنیا راگەیاندنی رەسمی ماوە لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە.
- ئارسریش دوای دوو ساڵ یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



