
نەخۆشخانەی گشتی کەلار
SNN-سیروان حەسەن
بە هەوڵی خێرخوازان و ئیدارەی گەرمیان توانرا مووچەی دوو مانگی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دابین بکرێت.
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند: بە هەوڵی خێرخوازان و ئیدارەی گەرمیان توانرا بڕی 60 ملیۆن دینار تەرخان بکرێت بۆ دابینکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستیی پزیشکەکانی کەلار لەکاتێکدا کە دۆخی ئابووری زۆربەی کارمەند و پزیشکەکان ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە، وریا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: له‌مه‌ودوا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له شارى كه‌لار 24 كاتژمێر ستافى پزیشكى به‌رده‌سته و خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێشكه‌ش به تووشبووان ده‌كه‌ن.
راشیگەیاند شێوازى ئه‌و سیسته‌مه‌ى دانراوه به پێى كاركردنه و هه‌ر پزیشكێك یان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێكى ئیدارى هه‌شت كاتژمێر كارده‌كات و به پێى ئاستى بڕوانامه‌كه‌ى پاره‌ى بۆ خه‌رج ده‌كرێت له‌و 60 ملیۆنه‌ى كه له لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان و خێرخوازانه‌وه بۆیان دابینكراوه.
وریا محه‌مه‌د باسیشى له‌وه‌كرد، به پێى پڕۆژه‌كه كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگه كاره‌كان زۆر به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه ستافه‌كان كه‌موكورتیان نییه و پێكهاتوون له پزیشك، یاریده‌ده‌رى پزیشك، پزیشكى بێهۆشكار، كارمه‌ندى تاقیگه، لایه‌نى ئیدارى و كارگوزار و 24 كاتژمێریش له ئه‌ركدا ده‌بن.
ئه‌و ستافانه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى له كه‌لار دانراون هه‌موویان خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن و به‌شێكیان پێشتر به شێوه‌ى خۆبه‌خش هاوكارى حكوومه‌تى كردووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



