یاریزانێكی تۆپی باسكه‌ی توركی ئه‌ردۆغان به چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد تۆمەتبار ده‌كات

ئه‌نیس كانته‌ر
SNN Sport
ئه‌نیس كانته‌ر ئه‌ستێره‌ی تۆپی باسكه‌ی توركی و پیشه‌گه‌ر له خولی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیپی بۆستن سێڵتك دەڵێت:”حكومه‌تی توركیا چه‌ندین ساڵه هه‌ڵده‌ستێت به چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد و داوای دابینكردنی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆكردوون”.
ئەو یاریزانە له هاشتاگی ” ژیانی كورد گرنگه ” #KurdishLivesMatter،كه ژماره‌یه‌ك چالاكوان له تۆڕه كۆمهڵایەتییهكاندا دایانناوه نووسیبووی “له رۆژهه‌ڵاتی توركیا له شاری وان گه‌وره بووم ، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڕێی كوردم هه‌یه كه له جوانترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانناسم ،خوشك وبرا كورده‌كان چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووی چهوهسانهوهو ئه‌زێت دان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ، ئێمه پێویستمان به پاراستنیان هه‌یه به‌هه‌ر نرخێك بێت”.
به پێی رۆژنامه‌ی ” بۆستن گلۆب”ی ئه‌مریكی بێت حكومه‌تی توركیا له ده‌نگی ئه‌نیس كانتهرو چالاكییه‌كانی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا سڵ ده‌كاته‌وه ، له19ی حوزەیران كانته‌ر زانی كه باوكی ” محه‌مه‌د ” بێ تاوان ده‌رچوو له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كرابوو به ئه‌ندامێتی له رێكخراوێكی تیرۆریستی له وڵاته‌كه‌ی ، له ئێستاشدا محه‌مه‌دی باوكی پیاوێكی ئازاده.
به پێی لێدوانی كانته‌ر بێت ، داداگاییكردنهكهی چه‌ندین جار دواخرا له هه‌وڵێكدا بۆ ده‌ستگیركردنی ، ئەگه‌ر داواكاران باوكیان تاوانبار بكردایه زیندانی ده‌كرا بۆ ماوه‌یه‌ك کە ده‌گاته 15 ساڵ ، پاش بیستنی هه‌واڵه‌كه یه‌كسه‌ر كانته‌ر تویتێكی نووسی ” ده‌توانم بگرییم ،باوكم ئازادكرا “.
“كانته‌ر ئازاد كردنی باوكی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وەی کە فشار خرایه سه‌ر حكومه‌تی توركیا”
كانته‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی خێزانه‌كه‌ی و ئه‌و زوڵمه‌ی كه وای بۆده‌چێت له توركیا رووبدات راشكاوانه بوو ، كانته‌ر كه له وه‌رزی نۆیهمیدایه له خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا بۆ پیشه‌گه‌ران وتی ” هه‌ندێک خه‌ڵك ده‌ڵێن كه زۆر له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كارلێكم ، به‌ڵام كاتێک ده‌سورێمه‌وه و باسی ئه‌وه ده‌كه‌م ، ئه‌مه فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت و هه‌رچه‌ندە فشارمان خسته سه‌ریان ، هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن ” هه‌روه‌ها وتی ” له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه وای بۆ ده‌چووم و بهبراكهشم راگه‌یاند كه ئامرازێکیان نیه بۆ تاوانباركردنی باوكم چونكه له ده‌نگم ده‌ترسن”.
“له‌گه‌ڵ ئازادكردنی باوكی ، كانته‌ر هیواداره دایك و باوكی فیزه‌یان ده‌ستبكه‌وێت و بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا”
كانته‌ر وتی: كه دایكی له توركیا به ئازادی مایه‌وه ، به‌ڵام هه‌وڵی نه‌دا وڵات جێبهێڵێت ، چونكه نایەوێت ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت ، چه‌ندین ساڵ تیپه‌ر بووه له سهردوایین په‌یوه‌ندی كردن به خانه‌واده‌كه‌ی، له ترسی چاودێریكردنی حكومه‌تی توركیا كانته‌ر له په‌یوه‌ندی بههێزدایە له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌ی كه له ئیسپانیا یاری تۆپی باسكه ده‌كات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



