
SNN- عەلی حەمە سەعید
دوابەدوای بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆربوونی مەترسییەكان لەسەر كۆی دانیشتووانی شارەكە، ژمارەیەك لە كاسبكارانی هەڵەبجە بە گیانی هاونشتیمانی بوونەوە داوا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكان دەكەن کەرەنتینەی هەڵەبجە رابگەیەنن و بازاڕ و دوكانەكانیش دابخەن.
لە نامەیەكدا كە بەشێك لە كاسبكارانی هەڵەبجە ئاراستەی پارێزگار و قایمقام و ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە و وێنەیەكی لای SNNە ئاماژە بەوەكراوە: “سەرۆكی لیژنەی ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، ئێمە وەك ژمارەیەك لە كاسبكارانی هەڵەبجە بارودۆخەكە بە مەترسیدار دەبینین و لە دەوروبەرمان تووشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا لە زیاد بووندایە، هەروەها دەبیستین و دەبینین دۆخی پێنجوێن و سەیدسادقیش خراپە، بە داخەوە توشبوو و مردووشیان هەیە توانای تەندروستی هەڵەبجەشمان سنووردارە بەراورد بە سلێمانی و هەولێر”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “بە گیانی بەرپرسیارێتیمانەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین بۆ هێواشكردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و لە دەستدەرنەچوونی دۆخەكە، بۆ ماوەیەك كەرەنتین رابگەیەنن و رۆژ و شەو هەموو بازاڕ بەیەكەوە دابخرێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنی گیانی ئێمە و سەرجەم هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەكەمان”.
وتوشیانە: “ئێمە پێشتر داوای كردنەوەی دوكان و بازاڕمان كردبوو، بەڵام ئەوە كاتێك بوو توشبوو نەبوو، بەڵام ئێستا بە گیانی هاونیشتیمانی بوونەوە داوای كەرەنتین و داخستنی بازاڕ دەكەین، داواكارین گیان و تەندروستی خەڵك بخرێتە پێش هەموو شتێكی دیكە”.
لای خۆیەوە نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ئەندامی ژوری ئۆپەراسیۆنەكان، بە SNNی راگەیاند: ئێمە هەڵوێستی ئەو كاسبكارانەی هەڵەبجە بەرز دەنرخێنین و جێگای دەستخۆشین، كردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەكانیش لەسەر داخوازی ئەوان بووە، ئەگینا ئێمەش هەست بە مەترسی بارودۆخەكە دەكەین، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە كۆبوونەوەی ژوری ئۆپەراسیۆنەكاندا ئەو داواكارییەی كاسبكارانی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەین و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەین.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



